AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢١ ١٢:٥١

شرۆڤەکارێکی سیاسی بۆ مێهر باسی دەکات:

پێویستە سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراق جەخت لەم بابەتانە بکات

پێویستە سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراق جەخت لەم بابەتانە بکات

شرۆڤەکارێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: سەرۆک کۆمار دەتوانێت لە سەفەر بۆ عێراق لەسەر تۆکمە کردنەوەی بنەماكانی هاوکاری دوو وڵاتەکە جەخت بکات و هاوکاریگەلێک کە دەبێتە هۆ تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە زیاد بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شرۆڤەکاری پرسە نێودەوڵەتیەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر لەسەر گرینگایەتی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق ئاماژەی دایە سەر پێوەندی لە مێژینەی دوو وڵاتەکە و وتی: عێراق دراوسێی ئێمەیە و لە باری بیر و بڕوا و ئایینییەوە، هاوبەشی زۆرمان لەگەڵ عێراق هەیە چونکوو زۆربەی خەڵکەکەی شیعەن.

ناوبراو درێژەی دا: تەنانەت هەر سەردەمانێک کە سنووری دەوڵەت-نەتەوەکان دیاری نەکرابوو پێوەندی خەڵکی ئێران و عێراق هەر خۆش بووە.

ئەو شرۆڤەکارە وتیشی: بەڵام لە جیهانی ئەمڕۆدا و بەتایبەتی دوای ڕووخانی سەددام ، عێڕاق گرینگی زۆری بۆ ئێران هەبووە کە هەم لە بواری بازرگانی و لە بواری فەرهەنگی و ئەمنیەتی ناوچەکە دوو وڵاتەکە شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکی تایبەتیان هەیە و دەتوانن هاوکاری سەرەنجڕاکێشیان پێکەوە هەبێت.

ئێران عێراقی لە داوی داعش ڕزگار کرد

ساداتیان زیادی کرد: ڕکابەری سەروو ناوچەیی لە پێوەندی دوو وڵاتەکە کاریگەرە، کاتێک کە راشکاوانە ئێران، عێراق لە داوی داعش ڕزگار دەکات؛ چکەسانێک داعشیان هان دا کە لە ئەو ناوچە بتوانێت ئاسایشی ناوچەکە تێک بدات؟ لە ئەو بارەوە عێراق زۆر قەرزداری ئێرانە.

ناوبراو وتیشی:هەروەها هەرێمی کوردستان وەکوو بەشێک لە عێراق کاتێک ئیسرائیل دزە دەکاتە نێویەوە و گرووپە دژبەرەکان تێیدا چالاکی دەکەن، ئاستی گرینگایەتی دراوسێیەتی نیشان دەدات. ئەوەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار یەکەم سەفەری خۆیی عێراق هەڵبژاردووە و خۆی ڕایدەگەیێنێت کە دەیەوێت بە شێوەی نافەرمی بچێتە شوێنە پیرۆزەکانی عێڕاق.

ئەو شرۆڤەکارە راشیگەیاند کە بڕیارە پزشکیان سەبارەت بە کێشەکانی ئەربەعین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ بکات و هەروەها دەسخۆشیان بکات بۆ ئاسانکاری لە وەرگرتنی زیارەتکاران.

چارەسەری کێشەکانی بەکارهێنانی پاشكەوتە هاوبەشەکان لەلایەن پزشکیانەوە سەرەنجی بدرێت

ساداتیان وتی: سەرۆک کۆمار لە بەر ئەوەی دەیویست سەفەرەکەی خۆی بکاتە سەفەرێکی نافەرمی تا بتوانێت لەسەر تۆکمە کردنەوەی بنەماکانی هاوکاری دوو وڵاتەکە جەخت بکات و بتوانێت ئەو هاوکاریانەی کە دەبێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە زیاد بکاتەوە و کێشەی بەکارهێنانی پاشەکەوتە هاوبەشەکان و ئاڵوگۆڕی کارەبا و گاز چارەسەر بکات.

News ID 51624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha